ریپۆرتاژ
نێردراو له لایهنmuhsn له ڕۆژی June 21 2010 19:57:42

هەوڵێك بۆ خزمەتكردنی زیاتری كەمئەندامان
سەرۆكی رێكخراو : سەرۆكی حكومەت بڕیاریدا داواكاریەكانمان بەپێی یاسا جێبەجێ بكات
ڕاپۆرت : هێمن ئاری
رێكخراوی كەمئەندامانی سەنگەری كوردستان، یەكێكە لەو رێكخراوانەی بەمەبەستی پشتگیریكردن و داكۆكیكردن لە مافی كەمئەندامان دامەزراوە، ئەم رێكخراوە لە 19-4-2010 یاداشتنامەیەكیان بۆ هەرسێ سەرۆكایەتی هەرێم و پەرلەمان و حكومەت، بەرزكردەوە كە11 خاڵ دەگرێتەخۆ بۆ ئەوەی ژیان و گوزەرانی كەمئەندامان باشتربكرێت، ئەوەبوو دوای بەرزكردنەوەی ئەم یاداشتنامەیە لەلایەن حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە بەڵێنی ئەوەیان پێدرا داواكاریەكانیان بەهەند هەڵبگیرێت، بۆ تیشك خستنەسەر ناوەڕۆك و ئەو بەڵێنانەی یاداشتنامەكە پێیاندراوە عومەر یابە سەرۆكی رێكخراوی كەمئەندامانی سەنگەری كوردستانمان هێنایە دواندن .
سهرجهم بابهتهکه


هەوڵێك بۆ خزمەتكردنی زیاتری كەمئەندامان
سەرۆكی رێكخراو : سەرۆكی حكومەت بڕیاریدا داواكاریەكانمان بەپێی یاسا جێبەجێ بكات
ڕاپۆرت : هێمن ئاری
رێكخراوی كەمئەندامانی سەنگەری كوردستان، یەكێكە لەو رێكخراوانەی بەمەبەستی پشتگیریكردن و داكۆكیكردن لە مافی كەمئەندامان دامەزراوە، ئەم رێكخراوە لە 19-4-2010 یاداشتنامەیەكیان بۆ هەرسێ سەرۆكایەتی هەرێم و پەرلەمان و حكومەت، بەرزكردەوە كە11 خاڵ دەگرێتەخۆ بۆ ئەوەی ژیان و گوزەرانی كەمئەندامان باشتربكرێت، ئەوەبوو دوای بەرزكردنەوەی ئەم یاداشتنامەیە لەلایەن حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە بەڵێنی ئەوەیان پێدرا داواكاریەكانیان بەهەند هەڵبگیرێت، بۆ تیشك خستنەسەر ناوەڕۆك و ئەو بەڵێنانەی یاداشتنامەكە پێیاندراوە عومەر یابە سەرۆكی رێكخراوی كەمئەندامانی سەنگەری كوردستانمان هێنایە دواندن .
پێشكەشكرانی یاداشتنامە.
سەرەتا عومەر یابە سەرۆكی رێكخراوی كەمئەندامانی سەنگەری كوردستان، سەبارەت بەو یاداشتنامەی ماوەیەك پێش ئێستا پێشكەش بە سەرۆكایەتی هەرێم و پەرلەمان و حكومەتیان كرد گوتی : ئەم یاداشتنامەیەی كەپێشكەشكرد خۆی چڕكردبۆوە لە (11) خاڵ، مەبەستیش لەم یاداشتنامەیە باشتركدنی گوزەرانی كەمئەندامان بوو، پێشتریش چەند داواكارییەكی دیكەمان پێشكەش بە دامودەزگاكانی حكومەت و لایەنی پەیوەنداركردبوو، بەڵام هیچی جێبەجێنەكرابوو،هەر لەڕووی خزمەتگوزاری نیشتەجێبوون، تەندروستی، ئابوری ...كە ئەمە وایكرد گوزەرانی كەمئەندامان لە ئاستێكی خراپدابێت، بۆیە لە لایەن دەستەی باڵا ئەم یاداشتنامەیەمان لە 19-4-2010 بەرز كردەوە بۆ سەرۆكایەتی هەرێم، پەرلەمان، حكومەت، بۆئەوەی گوزەرانی كەمئەندامان باشتربێ،مۆڵەتمانداوە تا هەرسێ دەسەڵات بۆ 6-5-2010 ئەم خاڵانەمان بۆ جێبەجیبكرێت، بەڵام شەش ڕۆژ پێش كاتی دیاری كراو وەزیری پێشمەرگە پەیوەندی پێوەكردین و گفتۆگۆمان كرد،سوپاسی وەزیری پێشمەرگە دەكەین كەوای كرد چاومان بە سەرۆكی حكومەت بكەوێت و لەنزیكەوە گوزەران و ژیانی كەمئەندامان بخەینە ڕوو، ئەم 11 خاڵەی داواشمانكردبوو مادەی 34 ی پەرلەمان بوو كەلە 2004 بڕیاری دەركرد بۆ باشتركردنی ژیانی كەمئەندامان ئەویش چەند خاڵێك دەگرێتە خۆ لە قۆناغی یەكەم چەند خاڵێكمان داواكرد.
ئیمتیازات بۆ كەمئەندامان.
دواتر سەبارەت بە دەرئەنجامەكانی ئەم یاداشتنامەییەی گوتی : داوامان كردوە پلەی كەم ئەندامان بەرز بكرێتەوە، هەروەها كچ و كوری كەمئەندامان بەهەمان شێوەی ئیمتیازاتی كچ و كوری شەهید و ئەنفالكراوان بگرێتەوە،تانەوەكانیان بتوانن ئاسانكاری و ئەركەكانی تەواو بكەن و گوتی : سەرۆكی حكومەتیش بڕیاری دا هەر خاڵێك لەو داواكاریانەی داوامان كردوە گەر بەپێی یاسایی بێت بۆمان جێبەجێ بكات، بۆ ئەم مەبەستەش لیژنەیەك پێك هاتووە لە جەنابی وەزیری پێشمەرگە، وەزیری دارایی، كۆمەلەیی كەمئەندامانی ئیدارەی سلێمانی، رێكخراوی كەمئەندامانی سەنگەری كوردستان لە هەولێر، ئەم لیژنەیەش كار لەسەر ئەم خاڵانە دەكات، داوامان كردوە پلەیان بەرز بكرێتەوە، هەروەها كچ و كوری كەمئەندامان كە زەواج دەكەن لە برِی ملوێنیك بۆی بكرێت بە سێ ملوێن، ئەوانەی 100% رێژەی كەمئەندامەو كاریان بۆ ناكرێ (15) ملوێن عەقاریان پێبدرێت و مانگانە لە مووچەكانیان بگەردرێتەوە، بۆ ئەوەش ئێستا لە ئیدارەی سلێمانی جێبەجێ كراوە ئێمەش چاوەروانین كە ئێستا بڕیاری پێدەربچێت، هەروەها رەزامەنی لە سەر ئەوەش دراوە ئەم كەمئەندامانەی لە قۆناغی یەكەم ئۆتۆمبیلیان وەرنەگرت لە قۆناغی دووەم ئۆتۆمبیل وەربگرن كە ئێستا بریار لەسەر 4000 ئۆتۆمبیلی دیكە دراوە، 2000 بۆ سلێمانی و 2000 بۆ كەمئەندامانی هەولێر، هەروەها سەرۆكی حكومەت داواشی كرد گەر ئێمە لە گەڵ كۆمەڵەی كەمئەندامانی سلێمانی یەك بگرینەوە دوای دووهەفتەی دیكە لەگەڵ هەردوو لامان دابنیشێتەوە،هەرچی گرفتی دیكە هەیە بۆ مان جێبەجێ دەكات .
یەكگرتنەوە .
دواتر سەبارەت بەیەكگرتنەوەی هەردوو ئیدارەكە گوتی : ئێمەلە هەولێر كۆمەلێك جیاوازیمان لەگەڵ برادەرانی سلێمانی هەیە، داواشمان كردوە لە مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان و داموو دەزگاكان، ئێمە راستە رێكخراوێكی كۆمەڵگەی مەدەنین، بەڵام لە هەمان كاتدا سیاسین، چونكە هۆكاری كەمئەندام بوونمان سیاسی بووە، ئەوان ئێستا لە ئیدارەی سلێمانی 13 ملیون بودجەیانە، بەڵام ئێمە 5 ملوێن وەردەگرین،هەروەها ئەوان 15 بارەگایان هەیە لە كوردستان، 15 ئۆتۆمبیلیان هەیە بۆ بارەگاكان، ئێمەش یەك بارەگامان هەیە، ئەوان پلەیان بەرز بوەتەوە بەڵام ئێمە پلەمان بەرز نەبوەتەوە،پرسیار لێرەدا ئەوەیە ئەوان بەم هەموو كارانەی خۆیان تاچەند ئامادە دەبن لەگەڵ ئێمە یەكبگرنەوە ؟ پێویستە لیرەش حزب لە رووی مادی هاوكاریمان بكات ئێمە (3) ملوێنمان لە مەكتەبی سیاسی بڕا، بۆ ئەوە داوامان لە مەكتەبی سیاسی كرد لە گەڵیان دابنیشن تا داوا كاریەكانمان جێبەجێ بكەن،تا گرفتی یەكگرتنەوەمان نەمێنێت، چونكە ئەوانیش مافی خۆیانە دوای ئەم قۆناغە لەگەڵ ئێمە یەكبگرنەوە. ئەو كات لەگەڵ سەرۆكی حكومەت داواكاریەكانی دیكەش بۆ كەمئەندامان جێبەجێ دەكرێت ئەمە كاری مەكتەبی سیاسیە نەك حكومەت تا لەرێگەی هێزەكان و فەرماندەكانەوە كار ئاسانی بكات تا چارەسەری كێشەكانمان بكەین.
ئەم ریپۆرتاژە لەڕۆژنامەی خەبات لە ڕۆژی دووشەمە 14-6-2010 ژمارە (3497 ) بڵاو كراوەتەوە