سەردانی پارێزگاری هەولێر
نێردراو له لایهنmuhsn له ڕۆژی June 10 2010 19:14:17

سەردانی پارێزگاری هەولێر
لە رێكەوتی (8-6-2010) شاندێكی رێكخراوی كەمئەندامانی سەنگەری كوردستان بە سەرۆكایەتی سەرۆكی رێكخراو توانیان لە دیوانی پارێزگا چاویان بە بەرێز پارێزگاری شارى هەولێر بكەوێت و لە نزیكەوە سوپاسی بەرێزیان كرد بۆ سازدانی ئەم چاوپێكەوتنەو داوای پشتگیریان لە بەرێزیان كرد سەبارەت بە ئەنجام دانی چالاكییەكی رێكخراوی كەمئەندامانی سەنگەری كوردستان .
سهرجهم بابهتهکه

سەردانی پارێزگاری هەولێر
لە رێكەوتی (8-6-2010) شاندێكی رێكخراوی كەمئەندامانی سەنگەری كوردستان بە سەرۆكایەتی سەرۆكی رێكخراو توانیان لە دیوانی پارێزگا چاویان بە بەرێز پارێزگاری شارى هەولێر بكەوێت و لە نزیكەوە سوپاسی بەرێزیان كرد بۆ سازدانی ئەم چاوپێكەوتنەو داوای پشتگیریان لە بەرێزیان كرد سەبارەت بە ئەنجام دانی چالاكییەكی رێكخراوی كەمئەندامانی سەنگەری كوردستان . كەبەنیازن لە ئایندەیەكی نزیكدا بەئەنجامی بگەیەنن ئەویش بریتیە لە رێزگرتن و بەخشینی خەڵاتە بەسەر (121)سەدو بیست ویەك ئەندامی رێكخراوەكە كە لەسەدا سەد رێژەی پەككەوتەیان هەیە و لەسەنگەری بەرگریدا جەستەی خۆیان بەخشیوە، شایەنی باسە بەرێزیان زۆر بەسوپاسەوە بەڵێنی هاوكاری كردن و پشتگیری خۆی بۆ ئەنجام دانی ئەم چالاكیەی نیشان دا.
