رێكخراوی كەمئەندامانی سەنگەری كوردستان 
پێرستی سه‌ره‌کی
په‌ڕگه‌ی سه‌ره‌کی
ووتاره‌کان
دابه‌زاندنه‌کان
پرسیار و وه‌ڵام
مه‌کۆی ماڵپه‌ڕ
به‌سته‌ره‌کان
به‌شه‌کانی هه‌واڵ
په‌یوه‌ندی
ئه‌لبومه‌کان
گه‌ڕان
ئامار
میوان: 2
هیچ به‌کارهێنه‌رێک له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه

سه‌رجه‌م ئه‌ندامان:9
تازه‌ترین ئه‌ندام: muhsn
بابه‌ته‌کانی مه‌کۆ
تازه‌ترین نێردراو
هیچ بابه‌تێکی ئه‌م به‌شه‌ بوونی نی‌یه
زۆرترین بابه‌تی بینراو
هیچ بابه‌تێکی ئه‌م به‌شه‌ بوونی نی‌یه
دواین ووتاره‌کان
هیچ بابه‌تێکی ئه‌م به‌شه‌ بوونی نی‌یه

.

.

.

.

.

.

.

.

.

.

.

.

.

.

.

.


Acrobathanasakam;

mashanasakam;

Reylplayerhanasakam;

yahoohanasakam;

MediaPlayer hanasakam;

paltalk hanasakam;

Skype hanasakam;

java  hanasakam;

inspeak hanasakam;
Last Seen Users
muhsn 1 day
kamal41 weeks
Nabaz42 weeks
SAMAN_NET55 weeks
Agr56 weeks
hawar bazyan57 weeks
ako_net57 weeks
smamad58 weeks
ميديا کورديه‌كان

په‌یامی خۆش هاتن بۆ میوانه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ریپۆرتاژ

دوای تیرۆركردنی قوتابی (سەردەشت عوسمان ) راستەوخۆ لەلایەن كۆمەڵێك بەناو ڕۆژنامە نوسەوە بێ گوێ دانە راستگۆیی لە گۆاستنەوەی هەواڵەكە ویستیان لەم ڕێگەیەوە بشێویی و نائارامی لە شاری هەولێر دروست بكەن و تۆمەتی بێبەڵگەیان ئاراستەی پارتی و بەرپرسانی حكومی كرد گوایە بەبەرچاوی دەزگاكانی ئاسایشەوە ناوبراویان فراندوەو پاشان تەرمەكەیان لە شاری موسڵ فرێ داوە.
بۆ راستی و دروستی بوختانی نارەوای ئەو كۆمەڵە بەناو رۆژنامە نوسە بەچاكمان زانی رای كۆمەڵێك پێشمەرگەی كەمئەندامی سەنگەری كوردستان وەربگرین، سەبارەت بەرەەوشی ئەمنی شاری هەولێرو ئەو پروپاگەندانانەی كە دژی سەرۆك بارزانی وتراون.


سەرتا ئەو پرسیارەمان ئاراستەی بەرێز ( ئیدریس صباح واحید ) كرد، تۆ وەك كەسێكی كەمئەندامی سەنگەری كوردستان سەبارەت بەو پروپاگەندانە كە دژی سەرۆك بارزانی و شاری هەولێر دەوترین ڕات چیە؟
ئیدانەی ئەو كەسانە دەكەم كەوا قسەو قسەڵۆك و پروپاگەندە دژی سەرۆكی هەرێمی كوردستان دەكەن، هەروەها ئیدانەی بكوژانی ( سەردەشت عوسمان ) دەكەم، هیوادارم بەهیچ شێوەیەك گرژیی و ئاڵۆزی و شەر لە هیچ كام لە شارەكانی كوردستان رونەدات بەتایبەتی شاری هەولێر،خزمەت گوزاریەكانی حكومەت و پارتی بۆ شاری هەولێر گەواهی ئەوە ئەدەن كەوا كاربەدەستانی ئەم شارە شەوو رۆژیان خستوەتە سەر یەك بۆ خزمەت كردنی پایتەختی هەرێم بە قسە و قسەڵۆكی ناحەزانیش نیە شار ئارامەو بكوژانی سەردەشت یش ئاشكرا دەبن ئەواسا ئەو بوختان چیانە چی بەخۆیان و سەرانیان دەڵێن.

بۆ هەمان مەبەست كاك ( محمد حمد ئەمین حەسن ) مان هینایە دوان ئەویش وتی:
بەهۆی پێشكەوتنەكانی پارتی لە چاو بەرامبەرەكانی بەتایبەتی ئەو بزوتنەوەی گۆرانە كەبەم دوایە لە یەكێتی جیابونەوە و ئێستا بەناهەق و لە خۆرا بوختان و قسەی بێبەڵگە دەخەنە پاڵ سەرۆك بارزانی و دەڵێن شاری هەولێر ئارام نیە و دژی ئەو مەسەلانە بە پلانەوە رێپێوان و قسەو قسەڵك بە پارتی و كاربەدەستانی حكومی دەكەن، من پێیان دەڵێم سەرۆك بارزانی جارێكی تر نایەڵێت كورد شەری خۆ بەخۆی بكات بۆیی باشتر وایە لە جیاتی ئەم بوختان و درۆو دەلەسانە وەرن باپێكەوە نەمامێك بنێژین و كوردستان زیاتر ئاوەدان بكەینەوە چی تر راستیەكان مەشێوێنن و لاوی كورد فریو مەدەن وابكەن رۆشنبیران و لاوەكانمان وڵات و نیشتمانی ئازیزمانیان خۆش بویت نەك تەنها فێری ئەوەیان بكەن كەدژبن.

كاكە( سیروان صالح ابراهیم) ئەو گەنجەی كە بەهۆی برینداربونەكەیەوە توشی كەمئەندامی هاتوەوە لە سەر عەرەبانەكەی دانیشتبو ووتی :
بەهۆی برینداریەكەمەوە زۆر نارەحەت بووم بەڵام كاتێك زانیم بەهۆی لە دەستدانی بەشێك لە جەستەی من و چەندەهای تری وەك من كەلە پێناوێكدا توشی ئەم حاڵتە بووین و ئێستا بەرهەمی خەباتمان دروست بوونی حكومەت و پەرلەمانی كوردستانە، ئارام بومەوە و خۆشحاڵم كەلەو پێناوەدا جەستەم بەخشیوە بەڵام ئێستا كاتێك تەماشای گۆڤارو لاپەرەی رۆژنامەكان دەكەم كەسانیك دەیانەوێ ئارامی شارەكانی كوردستان بشێوێنن و كەشێكی نا ئارام بخوڵقێنن و زۆر هەست بە نارەحەتی دەكەم دەڵێم خوا ئەو كەسانە بگرێ كەبەبێ بەڵگە و مستەمسەكات قسەو بوختان دەكات، من بەو خەڵكانە دەڵێم كاك ( مەسعود بارزانی) لەكوێ لەدایك بووە .

هەروەها بەرێز ( مەهدی نامق سلێمان ) وەك ئەندامێكی دەستەی دامەزرێنەری رێكخراوی كەمئەندامانی سەنگەری كوردستان ووتی:
ئەوانە خەڵكانێكن چاویان بە هەولێر هەڵنایەت ئەیانەوێت لەم رێگەیەوە بە لەدەست دانی گەنجێكی ئەم شارە شەر بە هەولێر بفرۆشن و مەرامە گڵاوەكانی خۆیان لێرە جێ بە جێ بكەن، بەهۆی ئەو شكستەی كەلە 7-3-2010 لە شاری هەولێر توشیان هات بۆ بیانوێك دەگەرێن شەر بەم شارە پڕ خزمەت گوزارییە بفرۆشن، بۆیە من دڵنیام خەڵكی هەولێر زۆر وشییارو بە ئاگان هەرزو تێگەیشتن لەوەی كەوا خەڵكانیك دەیانەوێ ئارامی شارەكەیان تێك بدات بۆیە ئێستا دژیان وەستاون و زۆر بەوردی چاودێریان دەكەن، بە هەموو دونیا دەڵێم هەولێر ئارامە و هەولێریەكانیش زۆرینەیان پارتی سەرۆكەكەیان خۆش دەوێت.

ئامادەكردنی: محسن محمد صالح

سه‌رنج
هێشتا هیچ سه‌رنجێک بوونی نی‌یه
سه‌رنجێک بنێره
ناو:



smiley smiley smiley smiley smiley smiley smiley smiley smiley
خه‌نده‌کان له‌ سه‌رنجدا له‌ کار بخه

هه‌ڵسه‌نگاندن
ئه‌م به‌شه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندن ته‌نها به‌ ئه‌ندامان تایبه‌ته

تکایه‌ یان بچۆ ژووره‌وه‌ یان ناوی خۆت تۆمار بکه

تا ئێستا هه‌ڵنه‌سه‌نگێندراوه
پانێڵی چوونه‌ ژووره‌وه
ناوی به‌کارهێنه‌ر

ووشه‌ی تێپه‌ڕبوون



ووشه‌ی تێپه‌ڕبوونت وون کردووه؟
خوازیاری ووشه‌یه‌کی تێپه‌ڕوونی تریت ئه‌وا کرته‌ لێره‌ بکه.
ئه‌ندامی ڕاپرسی
هیچ بابه‌تێکی ئه‌م به‌شه‌ بوونی نی‌یه
گۆڤار1